کۆمەڵ و یەکگرتوو بڕیارێکیان لە سەر هەڵبژاردنەکان دەرکرد
(0) /
هەر دوو حیزبی کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هەڵوێستی خۆیان لە سەر بەشداری دانیشتووانی ناوچە جێناکۆکەکان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق ڕاگەیاند.
کەناڵی ڕوداو لە سەر زاری بێستون حەمەساڵح بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایگەیاند کە بە لای ئەم حیزبەوە بەشداری خەڵک لە دەنگدان لەو ناوچانە گرنگە.
ئەو بەرپرسەی کۆمەڵ هەروەها ڕایگەیاند کە هانی هەموو ڕێکخستنەکان و ئەندامانی ئەم حیزبە دراوە کە نابێت بە بیانووی نەبوونی بەربژێر خەمساردی بنوێنن و بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن.
هاوکات هێمن ئەسکەندەر بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش ڕایگەیاند کە کاری لەپێشینە و گرنگ لای ئەوان ئەوەیە کە کورد و دەنگدەرانیان لە ناوچە جێناکۆکەکان بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.
ڕاشیگەیاند کە دەنگدەرانی یەکگرتوو ئازادن دەنگ بە کێ لەو ناوچانە دەدەن./.
تێبينيێك بنێرە: