عێراق بە فەرمی سکاڵا لە دژی ئێران تۆمار دەکات

(0) / / ئاسیا / عێراق


Oct 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە هۆی سیاسەتە ئاوییەکانی ئێران و گۆڕینی ئاراستەی ڕووبارەکانەوە سکاڵا لە سەر حکومەتی تاران لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان تۆمار دەکات.

مەهدی ڕەشید حەمدانی ڕایگەیاند کە ئێران ڕێگای بەشێک لە ئاوە هاوبەشەکانی بە ڕووی عێراقدا داخستووە و ئاراستەی هەندێک لە ڕووبارەکانی گۆڕیوە و تا ئێستاش هەوڵەکانی بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ئەنجامێکی نەبووە.

بە وتەی حەمدانی، ئێران تا ئێستا پابەندی ڕێکەوتنە ئاوییەکانی لە گەڵ عێراق نەبووە و بە پێی ڕێکەوتنی جەزایر مافی گۆڕینی ئاراستەی ڕووبارەکانی پێنەدراوە./.