نێچیرڤان بارزانی هەواڵێکی گرنگی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Oct 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتکردنی سەرجەم لایەنەکانی لە پاش هەڵبژاردنەکان بۆ سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیاند.

نێچیرڤان بارزانی لە پاش دەنگدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق وتی: دەمانەوێت سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە پاش هەڵبژاردنەکان لە بەغدا کۆدەنگ بن بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ.

ناوبراو وتی: پەیامی من بۆ گەلی عێراق، پەیامی ئاشتی و برایەتییە، پەیامێک کە هەموو هەوڵ بدەن پێکەوە عێراق بەرەو باشتر ببەین.

بارزانی وتی کە لە پاش هەڵبژاردنەکان بانگهێشتی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکەین تا بزانین بە چ شێوەیەک بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا بکەین./.