گرنگیی پەرلەمان لە سیستەمی سیاسی عێراق
(0) /
پەرلەمان لە سیستەمی سیاسی عێراق بە هۆی ئەو ڕۆڵەی کە لە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و بەخشینی متمانە بە کابینەکەی بۆی دیاری کراوە، پێگەی تایبەتی یاسایی هەیە.
سەرکردە سیاسییەکانی عێراق بە پێی ڕێکەوتنێکی نەنووسراو، پۆستە باڵاکانی ئەم وڵاتەیان دابەش کردووە. ئەوان هەر سێ پۆستە باڵاکەیان لە نێوان پێکهاتە مەزهەبی و نەتەوەییەکاندا تا ڕادەیەک یەکلایی کردووەتەوە. بەم پێیەش سەرۆک کۆمار بۆ کورد، سەرۆک وەزیران بۆ عەرەبی شێعە و سەرۆکی پەرلەمان بۆ عەرەبی سوننە بووە.
بە پێی یاسا، گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی بەرپرسیاریەتی دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراقی لە ئەستۆ دەبێت کە لە پاش بڕیاری سەرۆک کۆمارەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕادەسپێردرێت.
سەرۆک وەزیران و ئەندامانی کابینەکەی دەبێت متمانە لە پەرلەمانی عێراق وەربگرن.
پەرلەمانی عێراق – بە عەرەبی: مجلس النواب العراقی – تەنیا ئەنجومەنی یاسادانانی ئەم وڵاتەیە کە لە ناوچەی سەوزی بەغدایە و ئەندامەکانی هەر چوار ساڵ بە دەنگی ڕاستەوخۆی خەڵک هەڵدەبژێرێن./.
تێبينيێك بنێرە: