کۆمەڵ: ئەنجامەکان چاوەڕواننەکراو بوون
(0) /
کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایگەیاند کە کورسییەکەی بازنەی چواری سلێمانی مسۆگەر کراوە و چاوەڕوانی کورسی دووەمی بازنەی چواری هەولێریش دەکەن.
بێستون محەممەد ساڵح بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایگەیاند کە لە پاش کۆتایی هێنانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و دەرکەوتنی لە سەدا 90 ی ئەنجامە بەراییەکان، تا ئێستا کورسییەک بۆ کۆمەڵ لە بازنەی چواری سلێمانی یەکلایی بووەتەوە و کێبڕکێی کورسییەکی دیکە لە بازنەی چواری ڕۆژهەڵاتی هەولێریش دەکەن.
ناوبراو وتی کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بۆ کۆمەڵ و تەنانەت دەزگا توێژینەوەییەکان چاوەڕواننەکراو بوو بەڵام پێشوازیی لێدەکەین و لە پێناو بوژانەوەی زیاتر کاری لە سەر دەکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: