کەتائیبی حیزبوڵڵا هەڵوێستی خۆی لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / هەڵبژاردنەکانی عێراق


Oct 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی ئەمنی حیزبوڵڵای عێراق هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم وڵاتەی بە گەورەترین فێڵ و لە پشتەوە سووڕانەوە لە گەلی عێراق و لە مێژووی ئەم وڵاتە ناو بردووە.

ئەبوعەلی عەسکەری سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە بە هەموو توانایەکەوە هەوڵی گێڕانەوەی دۆخەکە بۆ باری ڕاستی خۆی دەدەن و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەن هەوڵی دەستەمۆکردنی ڕۆڵەکانی عێراق بدات.

ناوبراو ڕایگەیاند کە پێویستە لە سەر بەرگری عێراق خۆمان بۆ قۆناغێکی هەستیار ئامادە بکەین کە دانایی و چاودێری وردیان لێ دەخوازێت، برایانمان لە حەشدی شەعبی ئامانجی سەرەکین.

ئەو بەرپرسەی حیزبوڵڵای عێراق داوای لە هاوپەیمانی فەتح، عەقدی نیشتمانی و جوڵانەوەی مافەکان کردووە کە دوودڵ و بێ خەم و سارد نەبنەوە و لە سەر مافەکانیان بەردەوام بن./.