پۆمپیۆ لە ئیسرائیل هەڵگەڕاوەتەوە

(0) / / ئەمەریکا / مایک پۆمپیۆ


Oct 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هیچ لایەنێک نییە.

مایک پۆمپیۆ وتی کە هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تەنیا هانی زیاتری ئەم وڵاتە دەدات و لە بەرژوەندی ئەمریکا و ئیسرائیل و هیچ لایەنێکی دیکە نییە و تەنیا بە زیانی هەموو لایەک دەشکێتەوە.

ناوبراو بەرگریی لە هەڵوێستی ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران کرد و وتی کە ئەگەر دەسەڵاتی ترەمپ دوو ساڵی دیکە بەردەوام بوایە ئەمریکا و ئیسرائیل پێکەوە کاری باشتریان لە دژی تاران دەکرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پۆمپیۆ لەو کاتەی کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو، گەورەترین هاندەری ئیسرائیل بۆ هێرشی سەربازی سەر ئێران بوو./.