سوپای پاسداران: چاوەڕوانی مووشەکی کرۆزی 2000 کیلۆمەتری دەریایی بن

(0) / / ئاسیا / ئێران


Oct 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەم هێزە لە بواری دەریاییدا پێشکەوتنی بەرچاوی هەبووە، بە تایبەت لە بەلەمە تیژڕەوە دەریاییەکان کە خێراییەکەیان بووەتە دەسکەوتێکی گەورەی هێزی دەریایی سوپا.

بە وتەی ناوبراو لە بەشی درۆنەکانیشدا هێزی دەریایی سوپا بە دەیان جۆرە درۆنی سەربازیی هەیە کە دەتوانن تا 1200 کیلۆمەتر بە شوێن ئامانجەکاندا بڕۆن.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران بە ئاماژە بە چەندین جۆرە مووشەکی کرۆزی هێزی دەریایی سوپا وتی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا مووشەکی کرۆزی 2 هەزار کیلۆمەتری دەدرێتە ئەم هێزە./.