هاوپەیمانی فەتح: دوو وڵات لە پشتەوەی گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراقن

(0) / / ئاسیا / هاوپەیمانی فەتح


Oct 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوپەیمانی فەتح سەر بە هادی عامری ڕایگەیاند کە دوو وڵات لە پشتەوەی گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق و یاریکردن بە دەنگی خەڵکەوە بوون.

زەینەب موسەوی پاڵێوراوی سەر بە هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە بەڵگەی سەلماندنی دەستێوەردانەکانی بەریتانیا و ئیمارات لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق و گۆڕینی ئەنجامەکان لە بەردەستە.

ناوبراو وتی: بەریتانیا و ئیمارات دەنگی کاندیدەکانی فەتحیان داوە بەوانەی لە ئەمریکییەکانەوە نزیکن.

وتیشی کە لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەوە بۆ ڕای گشتی ڕوون دەبێتەوە کە ئیمارات بۆ بەرژەوەندی چەند لایەنێکی سیاسی چۆن دەستێوەردانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی کردووە./.