فازڵ میرانی: دەبێت کەسێکی شیاو پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وەربگرێت

(0) / / كوردستان / فازڵ میرانی


Oct 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی کە کورد وەک نەتەوەی دووەمی عێراق مافی ئەوەی هەیە پۆستی سەرۆک کۆماری بەرکەوێت بەڵام دەبێت کەسێکی شیاو ئەو پۆستە وەربگرێت.

فازڵ میرانی لە پاش سەردانەکەی شاندی پارتی بۆ لای هەر یەک لە بزوتنەوەی ئیسلامی و حیزبی شیوعی، وتی کە نابێت هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە بکرێنەوە و لە بەغدا بیانەوێت هەر کەسێک بسەپێنن بەڵکوو پێشوەختە دەبێت بە یەکدەنگی پرسەکان یەکلایی بکرێنەوە و پاشان بچینە بەغدا.

ناوبراو وتی کە پۆستی سەرۆک کۆمار مافی کوردە و دەبێت کەسێکی شیاو بۆ ئەو پۆستە دیاری بکرێت.

ئەو بەرپرسە باڵایەی پارتی سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوکیش وتی کە گرنگ ئەوەیە ژمارەی کورسییەکانی کورد لەو شارە کەمی نەکردووە و پاش یەکلاییکردنەوەی پرسەکانی بەغدا، باسی ئەوەش دەکرێت./.