فازڵ میرانی بۆ سەدر: هەڵوەشانەوەی پەرلەمان ئاسان نییە
(0) /
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە داواکەی سەرۆکی ڕەوتی سەدر بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئاسانی جێبەجێ ناکرێت.
فازڵ میرانی وتی کە لایەنە سیاسییەکان چاویان بڕیوەتە لێدوان یان دەستپێشخەریی مەسعود بارزانی سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق، ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئێمە پەلەمان نییە و ئەوەی کە لە عێراق ڕوویدا، واتە دەستلەکارکێشانەوەی سەدرییەکان لە پەرلەمان، درووست نەبوو.
ناوبراو وتی کە سەدر دوو چەکی لە دەستدا بوو، یەکەم 73 کورسیی پەرلەمان و دووەم هێزی شەقام، چەکی یەکەمی لە دەستدا و ئەوەی دووەمی ماوەتەوە، سەدر ئێستا بە بێ هەبوونی چەکی یەکەم دەیەوێت پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە و بە بۆچوونی من ئەمەش ئاسان نییە./.
تێبينيێك بنێرە: