فازڵ میرانی: عێراق لە بەردەم هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆییدایە

(0) / / كوردستان / فازڵ میرانی


Aug 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هۆشدارییدا لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە عێراق و وتی کە ئێمە لە هەرێمی کوردستان ئامادە نین بۆ هیچ سەرکێشییەک کە گرێبەستی کۆمەڵایەتی بسووتێنێت.

فازڵ میرانی لە وتارێکدا کە لە ماڵپەڕی زەمان بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاندووە لە ئەگەری بەردەوامی ناکۆکییەکان، دۆخی عێراق ئاڵۆزتر دەبێت، هاوشێوەی شەڕی عێراق و ئێران لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو و شەڕی ناوخۆیی لوبنان لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو.

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان ئامادە نییە بۆ هیچ سەرکێشییەک کە گرێبەستی کۆمەڵایەتی بسووتێنێت یان زیان بە دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان بگەێنێت.

فازڵ میرانی ڕایگەیاندووە کە ئێمە پێمان وایە کەسی ژیر هەیە و کار دەکەن بۆ دوورخستنەوەی عێراق لەم دۆخە و پێشبینی بۆ دەکەین، ئێمەش لە کوردستان هەوڵ دەدەین ببینە توخمێک بۆ بەهێزکردنی عێراق، هەرچەندە خیانەتمان لێبکرێت و هەوڵی سووتاندنی خەڵکەکەمان بدرێت، هێشتا ئامادەکاری دەکەین بۆ بەرگریکردن لە ئێستا و داهاتوومان./.