سەدرییەکان بۆ ڕووسیا: پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دوا ناکەوێت
(0) /
سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کە بوونی لایەنی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاودێریکردنی ڕاستەقینەی کارەکانی حکومەتی عێراق بە پێویست دادەنرێت.
نەسار ڕۆبەیعی لە میانەی چاوپێکەوتنی لە گەڵ ئیلبرۆس کۆتراشیف باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق وتی کە بە پێی ئەو لێک تێگەیشتنانەی کە هەیە، پێکهێنانی حکومەتی نوێ دواناکەوێت.
ئەو بەرپرسەی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کە بوونی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاودێریکردن و ڕاستکردنەوەی کارەکانی حکومەت بە پێویست دادەنرێت./.
تێبينيێك بنێرە: