پێنج کەس لە گیراوانی بادینان ئازاد کران

(0) / / كوردستان / عەلی حەمە ساڵح


Oct 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

دادگاییکردنی 5 چالاکوانی دیکەی بادینان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو و بە پێی بڕیاری دادگا هەر پێنج کەسەکەیان ئازاد کران.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند بە بڕیاری دادگا 5 لە گیراوانی بادینان ئازاد کراون.

ناوبراو وتی کە یەکێک لە گیراوەکان دکتۆر عامرە و مامۆستای زانکۆیە و هیچ تۆمەتێکی لە سەر نەبووە و تۆمەتە ئاراستەکراوەکانی بە تەواوی هەڵوەشێنراونەتەوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە چوار کەسی دیکە کە بە ساڵێک سزا درابوون و هەرچەندە هیچ بەڵگەیەکیان لە سەر نەبووە بەڵام ماوەی ساڵەکەیان تەواو کردووە و ئەوانیش ئازاد دەکرێن.

پێشتریش بە پێی بڕیاری دادگای هەولێر هەر یەک لە مامۆستا بەدەل بەراوری و ئومێد بەرۆشکی کە ماوەی ساڵێک بوو گیرابوون، ئازاد کران./.