کۆمیسیۆن بە بێ پارتی تیر و پشکی ئەنجامدا
(0) /
کۆمسیۆن تیروپشکی بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حزب و کاندیدەکان ئەنجامدا
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تیروپشك بۆ ژماره‌ی حزب و هاوپه‌یمانێتیی و كاندیده تاكه‌كه‌سییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.
بەگوێرەی تیروپشکەکە ژمارەی حیزب و هاوپەیمانییەکان بەمشێوەیە:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە 129، هاوپەیمانیی نیشتمانی ژمارە 162، هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان 133، رەوتی هەڵوێست (بە سەرۆکایەتیی عەلی حەمە ساڵح) 161، بەرەی گەل (بە سەرۆکایەتیی لاهوور شێخ جەنگی) 169، هاوپەیمانیی سەردەم 164، بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان (بە سەرۆکایەتیی کامیلی حاجی عەلی) 123، نەوەی نوێ 157، بەرەی تورکمانیی عێراقی 146، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 148، بزووتنەوەی گۆڕان 114، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 147.
ئه‌م تیروپشكه له‌كاتێكدایه پارتی دیموكراتی كوردستان هێشتا سوره له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی بۆ به‌شدارنه‌بوون له هه‌ڵبژاردن و لیستی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش نه‌كردووه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 10 ی حوزەیرانى 2024 دیارکرد، بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت
تێبينيێك بنێرە: