تۆڕێکی نوێی کۆمەڵایەتی لە لایەن ترەمپەوە ڕاگەێندرا
(0) /
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا تۆڕێکی نوێی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند، ئامانجەکەشی ئەوەیە کە بەرەنگاری کۆمپانیا گەورەکانی تەکنۆلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە ببێتەوە.
دوناڵد ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تۆڕی تروس سوشل لە لایەن گرووپی ترەمپ بۆ میدیا و تەکنۆلۆژیاوە درووستکراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاری کۆمپانیا گەورەکانی تەکنۆلۆژیا.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە تۆڕەکە مانگی داهاتوو بە شێوازی ئەزموونی دەست بە کار دەکات و لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو بۆ هەمووان لە بەردەست دەبێت.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ڕوونیکردووەتەوە کە لە ماوەی ئەزموونیدا ئەوانەی خوازیارن هەژمار بکەنەوە پێویستە بانگهێشتیان پێبگات و پاش تۆمارکردنی ناوەکەیان لە سەر پێگەی ئەلیکترۆنی تایبەت، بەڵام لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو خۆتۆمارکردن بۆ هەمووان لە بەردەست دەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: