سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە لە وڵاتی مالی کوژرا

(0) / / ئەفریقیا / قاعیدە


Oct 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

سوپای فەرەنسا هەواڵی کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای قاعیدەی لە وڵاتی مالی ڕاگەیاند.

سوپای فەرەنسا ڕۆژی پێنج شەممە 21 ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند کە ناسر تەرەقی لە سەرکردەکانی قاعیدە لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی لە وڵاتی مالی کوژراوە.

ناوبراو لە ئەندامانی باڵای کەتیبەیەکی سەر بە قاعیدەش بووە.

فەرەنسا لە ساڵی 2014 تا ئێستا هەڵمەتێکی سەربازیی بە بەشداری نزیکەی 5 هەزار و 100 سەرباز لە وڵاتانی موریتانیا، مالی، نایجڕیا، چاد و بۆرکینافاسۆ بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان دەستپێکردووە./.