ئەمریکا: چین هەڕەشەیەکە لە سەر ئاسایشی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا


Oct 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە درێژەی شەڕەقسەی نێوان واشنتن و پەکین وتی کە چین هەڕەشەیەکی جیدییە لە سەر ئاسایشی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

لۆید ئۆستن لە بارەگای ناتۆ لە برۆکسێل وتی کە ئەمریکا لە گەڵ هاوبەشەکانی خۆی هەوڵی پاراستنی ناوچەیەکی ئازاد دەدات.

ناوبراو ناتۆی وەک گرنگترین ڕێکخراوی ئەمنی و سەربازی جیهان ناو برد و جەختی لە سەر پاڵپشتی وڵاتەکەی لەم ڕێکخراوە کردەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی لە بەرامبەر چین پاڵپشتی لە تایوان دەکات./.