عێراق: لە نزیککردنەوەی ئێران و سعوودیە سەرکەوتوو بووین
(0) /
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە بەغدا لە پاش ساڵانێک ناکۆکی نێوان ئێران و سعوودیە، لە نزیککردنەوەی ئەم دوو وڵاتەدا سەرکەوتوو بووە.
سەرچاوەکەی حکومەتی بەغدا بە ڕووسیا الیوم ی ڕاگەیاند کە بەغدا لە ماوەی چەندین مانگدا میوانداریی لە 4 گەڕی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە کردووە کە گەیشتووەتە نزیکبوونەوەی نێوان هەر دوو وڵات.
ڕاشیگەیاندووە کە کۆبوونەوەکان لە ئاستی باڵای دیپلۆماسی و هەواڵگری بووە.
ئەو بەرپرسە عێراقییە ڕایگەیاندووە کە هەوڵەکانی بەغدا لە چەندین هەفتەی داهاتوو دەگاتە ڕاگەیاندنی کۆتایی ئاڵۆزییەکان لە لایەن تاران و ڕیازەوە.
پێشتریش دیپلۆماتکارێکی بیانی لە سعوودیە بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای ڕاگەیاندبوو کە ئێران و سعوودیە لە سەر کردنەوەی کۆنسووڵخانەکانیان ڕێکەوتوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا، ئەو دیپلۆماتکارە ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو ڕەنگە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە ڕوو بدات./.
تێبينيێك بنێرە: