وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: داوای سکاڵای فەرمیمان لە دژی ئێران داوەتە وەزارەتی دەرەوە
(0) /
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند کە سکاڵای فەرمی لە دژی ئێران بۆ دادگا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ناکۆکییە ئاوییەکان دراوەتە وەزارەتی دەرەوە.
مەهدی ڕەشید حەمدانی بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند کە عێراق زیاترین زیانی لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەرکەوتووە و هیوادارین لە گەڵ ئێران بتوانین بگەینە ڕێکەوتن بەڵام داوای سکاڵای فەرمیمان لە دژی ئەو وڵاتە داوەتە سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆمار و وەزارەتی دەرەوە./.
تێبينيێك بنێرە: