داهاتی ڕۆژانەی عێراق لە ڕێگای بەکارهێنانی ئاسمانەکەی لە لایەن فڕۆکە بیانییەکانەوە چەندە؟

(0) / / ئاسیا / عێراق


Oct 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ڕایگەیاند کە ڕۆژانە 400 فڕۆکەی بیانی ئاسمانی ئەم وڵاتە بۆ گەشتەکانیان بەکار دێنن.

حەیدەر زافر ساحیب لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق وتی کە دانوستانی وەزارەتی گواستنەوە لە گەڵ نووسینگەی فیدراڵی ئەمریکا سەبارەت بە سیستەمی هۆشدار و پارێزراوبوونی ئاسمانی عێراق بە دەسکەوتێکی گرنگ دادەنرێت.

ناوبراو وتی کە لە کاتی هێرشەکانی داعشەوە لە ساڵی 2014 ئەو نووسینگەیە ڕایگەیاندبوو کە ئاسمانی عێراق ناتوانێت بۆ تێپەڕبوونی فڕۆکە مەدەنییەکان پارێزراو بێت.

وتیشی کە بەو هۆیەوە زۆربەی کۆمپانیا بیانییەکان ئاسمانی عێراقیان بە لاوە نا و لە ئەنجامی ئەمەش 700 گەشتی ڕۆژانەی بیانی بە ئاسمانی عێراقەوە لە ساڵی 2014 گەیشتە 30 گەشت.

حەیدەر زافر ساحیب وتی کە بڕی 450 دۆلار بۆ ەر گەشتێک وەردەگیرێت، واتە عێراق ڕۆژانە 180 هەزار دۆلاری لە ڕێگای بەکارهێنانی ئاسمانەکەی لە لایەن فڕۆکە بیانییەکانەوە دەست دەکەوێت./.