چاوش ئۆغلۆ لە سەر سوریا داوایەک لە ئێران و ڕووسیا دەکات

(0) / / ئاسیا / چاوش ئۆغلۆ


Oct 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکات بەڵام بۆ دوورخستنەوەی ئەندامانی پەکەکە لە خۆی پەنا بۆ هەر کارێک دەبات.

مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازی نوێ لە خاکی سوریا، وتی: ئەمریکا و ڕووسیا پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان سەبارەت بە دەرکردنی ئەندامانی پەکەکە لە سوریا نەبوون و تورکیا لەم بوارەدا ئەوەی پێویست بێت دەیکات.

ناوبراو وتی: بیرۆکەی ئەوەمان هەیە کە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ ئەمریکا یان وڵاتانی دیکە کە یەک بۆچوونیان لە گەڵ ئێمە هەیە، یان کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە سوریا بکەین.

ئۆغلۆ وتی: ئێران و ڕووسیا بزانن کە قەیرانی سوریا چارەسەری سەربازیی نییە و پێویستە ئەمە بۆ حکومەتی دیمەشق ڕوون بکەنەوە.

وتیشی کە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی دیمەشق و گۆڕانکارییەکانی ئیدلب کاریگەری نەرێنیی لە سەر دانوستانەکانی سوریا هەبووە و تەنیا ڕێگای چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا لێک تێگەیشتنی دیمەشق و نەیارانە سەبارەت بە داهاتووی ئەم وڵاتە./.