تورکیا لێژنەیەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سوریا پێک دێنێت

(0) / / ئاسیا / مەولود چاوش ئۆغلۆ


May 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە داهاتوویەکی نزیکدا لێژنەیەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سوریا پێک دێنێت.
مەولود چاوش ئۆغلۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە 18 ی ئایاری 2023 ڕایگەیاند کە تورکیا نەخشەڕێگایەک بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ حکومەتی سوریا دادەڕێژێت.
لێدوانەکەی چاوش ئۆغلۆ لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، سوریا، تورکیا و ڕووسیا سەبارەت بە سوریا لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو./.