تورکیا لە سەر پەکەکە داوایەک لە عێراق دەکات

(0) / / ئاسیا / مەولود چاوش ئۆغلۆ


Aug 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی کە نابێت چاوەڕوان بن ئەنکەرە لە بەرامبەر گرووپە تیرۆریستییەکان لە عێراق و سوریا دەستەوەستان بێت.

مەولود چاوش ئۆغلۆ لە کۆبوونەوەی باڵیۆزانی تورکیا وتی کە ئەنکەرە لە بەرامبەر گرووپە تیرۆریستییەکان لە سوریا و عێراق پەنا بۆ هەر هەنگاوێک دەبات. ئاماژەی ئۆغلۆ بە پەکەکە و پەیەدەیە.

ناوبراو وتی کە تورکیا بۆ دابینکردنی ئاسایشی ملیۆنان کەس لە سوریا هەوڵ دەدات و نابێت چاوەڕوانی ئەوە بکرێت کە لە بەرامبەر گرووپە تیرۆریستییەکان هیچ کارێک نەکات.

وتیشی کە چاوەڕوان دەکرێت عێراق پەکەکە بە تیرۆریست بناسێنێت و بە کردەوە دوژمنایەتیشی بکات./.