مایک پێنس لە ترەمپ جیا دەبێتەوە

(0) / / ئەمەریکا / مایک پێنس


Jan 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا گرووپێکی نوێی سیاسی پێک دێنێت، خاڵی گرنگ ئەوەیە کە لەو گرووپەدا شوێنی دوناڵد ترەمپ نابێتەوە.

چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە مایک پێنس جێگری دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ویستی ئەوەی هەیە گرووپێکی سیاسی پێک بێنێت کە تەنیا گرنگی بە کاروباری سیاسی بدات.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە پێنس پلانی تایبەتی خۆی لە چەند هەفتەی داهاتوو ئاشکرا دەکات.

لە گرووپەکەی پێنسدا شوێنی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا نابێتەوە.

پێش کۆتایی هاتنی خولی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ، پەیوەندییەکانی لە گەڵ مایک پێنس ڕووی لە ئاڵۆزبوون کرد./.