مالیکی: گۆڕینی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێستا بۆ هەموو لایەک باشە
(0) /
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی عێراقی نەکردووە.
نوری مالیکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە ڕێژەی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا لاواز بووە و جێی ئەوە نییە کە دووبارە بکرێتەوە.
ناوبراو وتی کە دەتوانین لە گەڵ کورد و سوننە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی پێک بێنین.
وتیشی کە نامانەوێت ئەم حکومەتە وەک ئەوانی دیکە لە دەرەوەی بازنەی دەستوور پێک بهێندرێت.
مالیکی وتی کە هێزە شێعەکان – بەدەر لە سەدر – دەتوانن فراکسیۆنی زۆرینە پێک بێنن و ژمارەی کورسییەکانیان لە سەدر زیاترە.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی کە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو نە سەدری و نە مالیکییە و کەسێکی عێراقییە بەڵام گۆڕینی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێستا بۆ هەمووان باشە./.
تێبينيێك بنێرە: