ڕووسیا 300 گەنجی سوری دەباتە لیبیا

(0) / / ئەفریقیا / ڕووسیا


Oct 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایانگەیاند کە ڕووسیا داوای لە نووسینگە ئەمنییەکانی سەر بە لەشکری پێنجەم کردووە تا 300 گەنجی سوری بۆ ناردنیان بۆ لیبیا دابمەرزێنن.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە ڕووسیا داوای لە نووسینگە ئەمنییەکانی سەر بە لەشکری پێنجەم پاڵپشتیکراو لە لایەن مۆسکۆوە کردووە کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشق 300 گەنجی سوری بۆ ناردنیان بۆ لیبیا دابمەرزێنن.

ئامانج لە ناردنی ئەو کەسانەش بەشداری ئەوانە لە پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی لیبیا بە هاوبەشی هێزەکانی ڕووسیا و خەلیفە حەفتەر.

ماوەی گرێبەستی ئەو کەسانە سێ مانگە و مووچەکەشیان 3000 دۆلارە، بە مەرجێک کە ئەو گەنجانە پێشتر لە شەڕەکاندا بریندار یان کەمئەندام نەکرابن یان تووشی نەخۆشییە مەترسیدارەکانیش نەبن.

ڕووسیا مووچەی ئەو کەسانەی لە سەدا 25 دابەزاندووە و پێشتر بۆ کەسانی هاوشێوە مانگانە 1500 دۆلاری دەدا.

نووسینگەی ئەمنی لەشکری پێنجەمی سەر بە ڕووسیا لە شاری لازقیەیە و بڕیارە ئەوانەی حەزیان لە ئیشەکەیە سەردانی شارەکە بکەن و دواتر پاش هەڵسەنگاندنیان ڕەوانەی لیبیا بکرێن./.