وتەبێژی یەکێتی چی لە سەر دۆسیەی ژەهراویبوونی مەلا بەختیار دەڵێت؟
(0) /
وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە دۆخی تەندرووستی مەلابەختیار باش نییە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی دەرەوە کراوە.
ئەمین بابەشێخ بە میدیای فەرمی حیزبەکەیی ڕاگەیاند کە مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی ڕوبەڕوی ژەهراویبوون بووەتەوە و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کراوە.
ناوبراو وتی کە نابێت پێش ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکان و لێکۆڵینەوە یاساییەکان بکەوین، دۆخی تەندرووستی مەلا بەختیار باش نییە و چاوەڕێی دەرەنجامی پشکنینەکان دەکەین کە بە دوایدا لێکۆڵینەوە یاساییەکان دەست پێدەکەن.
وتەبێژی یەکێتی وتی کە یاسا دەبێتە یەکلاکەرەوە لە سەر ئەوەی کە هەوڵێک بووە بۆ تیرۆرکردنی مەلا بەختیار یان نە./.
تێبينيێك بنێرە: