دەوڵەتی یاسا: لە گەڵ کورد و سوننە گەورەترین هاوپەیمانی ڕادەگەێنین

(0) / / ئاسیا / دەوڵەتی یاسا


Oct 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە بە بەشداری کورد و سوننە زۆرینەی پەرلەمانی یەکلایی کراوەتەوە و پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکومەت تا ڕادەیەکی زۆر لە بەرژەوەندی هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی یەکلایی بووەتەوە.

محەممەد سەهیود ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە گەڵ لایەنە کاریگەرەکانی کورد و سوننە لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا پێک دەهێندرێت.

ناوبراو وتی کە دواکەوتنی ڕاگەیاندنی ئەو هاوپەیمانییە پەیوەندی بە چاوەڕێکردنی یەکلاییکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە تایبەت پەسەندکردنی لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە هەیە، لە بەر ئەوەی کە ڕەنگە ژمارەی کورسی لایەنەکان بە هەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکان تووشی گۆڕانکاری بێت./.