بەشیر حەداد: باسی بەرهەم ساڵحم نەکردووە

(0) / / كوردستان / بەرهەم ساڵح


Oct 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە لێدوانەکەی لە سەر گۆڕانکاریکردن لە پۆستی سەرۆک کۆمار وتی کە باسی ئەوەم نەکردووە سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق ناتوانێت ئەو پۆستە وەربگرێتەوە.

بەشیر حەداد لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند کە لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان ئاماژەی بەوە داوە بە بۆچوونی ئەوان ئەگەری گۆڕانکاریکردن لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و دەستنیشانکردنی کەسانی دیکە بۆ ئەو پۆستانە لە ئارادایە.

لەو ڕوونکردنەوەدا هاتووە کە سەبارەت بە سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژەم بەوە داوە ئەو پۆستە مافی کوردە و دەبێت لە نێوان پارتی و یەکێتی کەسێکی بۆ دیاری بکرێت و ئەوەش تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە، لە بەر ئەوەی کە پێویستی بە ڕێکەوتن لە نێوان ئەم دوو لایەنە سەرەکییەدا هەیە.

بەشیر حەداد ڕایگەیاند کە ئەوەی باس نەکردووە بەرهەم ساڵح ناتوانێت پۆستەکەی وەربگرێتەوە./.