سەرکردەی تاڵیبان بینرا

(0) / / ئاسیا / تاڵیبان


Oct 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرکردەی تاڵیبان لە نێو خەڵکدا بینرا.

مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرکردەی تاڵیبان لە شاری قەندەهار بۆ یەکەم جار دەرکەوت و چەند خولەکێکیش قسەی کرد.

ناوبراو بۆ یەکەم جار گەیشتە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە قوتابخانەی دارئەلعلومی شاری قەندەهار و وتارێکی بۆ ئامادەبووان پێشکەش کرد.

محەممەد جەلال لە وتەبێژانی تاڵیبان ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە.

مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە کە تاڵیبان وەک میری ئیمارەتی ئیسلامی ناوی دەبات، بە هۆی ژیانی نهێنی و دەرنەکەوتنی لە نێو خەڵکدا هێندە زانیاریی لە سەر نییە./.