ئەمریکا: قاعیدە لە ئەفغانستان بەهێزتر دەبێت

(0) / / ئەمەریکا / قاعیدە تاڵیبان ئەفغانستان


May 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە پێشبینییەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکادا هاتووە تاڵیبان لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوو چاودێری و بەربەستەکانی بەردەم گرووپی قاعیدە کەم دەکاتەوە و ئەمەش وا دەکات چالاکییەکانی ئەو گرووپە ڕوو لە زیادبوون بکات.

چاودێری گشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستانیش ڕایگەیاندووە کە ستراتیژی هەواڵگری ئەمریکا لە ئەفغانستان دابەزیوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بەم دۆخەوە، شوێنگری ئامانجە تیرۆریستییەکان لە ئەفغانستان بە شێوازی بەرچاو دابەزیوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاندووە کە تاڵیبان لە هەڵسووکەوتی لە گەڵ قاعیدە بەراورد بە داعش کە 2 هەزار ئەندامی لە ئەفغانستان هەیە و گرنگترین هەڕەشە هەژمار دەکرێت، هەوڵێکی ئەوتۆ و جیدیی نییە.

پێشتریش ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری ئەوەی دابوو کە قاعیدە یەک ساڵ پاش بە دەسەڵات گەیشتنی تاڵیبان لە ئەفغانستان، دەتوانێت هەڕەشەیەک بۆ ئەمریکا بێت./.