وەزیری دەرەوەی تورکیا و بەرپرسێکی باڵای تاڵیبان کۆبوونەوە

(0) / / ئاسیا / مەلا برادەر تورکیا ئەفغانستان


Aug 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە شاری ئەنکەرە لە گەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی تاڵیبان بۆ کاروباری ئابوری کۆبووە.
هاکان فیدان پێشوازیی لە مەلا عەبدولغەنی برادەر جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان کرد. کۆبوونەوەکەش ڕۆژی پێنج شەممە و لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بووە.
مەلا برادەر بە یاوەری شاندێک سەردانی تورکیای کردووە و بڕیارە لە کۆبوونەوەکاندا پرسی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەکان و وەبەرهێنانی تورکیا لە ئەفغانستان تاوتوێ بکات.