سەدر: سەەرتا دەبێت حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی پێک بێنین

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر


Nov 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی سەدر وتی کە هیچ ناکۆکییەکمان لە گەڵ کەس نییە بەدەر لە دۆستایەتی نیشتمان نەبێت و یەکەم هەنگاویش لە پێناو نیشتمان ئەوەیە کە حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی پێک بێنین.

سەید موقتەدا سەدر جەختی لە سەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی کردەوە و وتی: ڕاست نییە کە بڵێین من لە گەڵ فراکسیۆنە سیاسییەکان بەدەر لە پرسی چاکسازییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و جیاوازییەکانی نێوان نیشتمان پەروەری و ملکەچی ناکۆکیم هەیە.

ناوبراو وتی کە هیچ ناکۆکییەکم لە گەڵ کەسێکدا نییە بەدەر لە نیشتمان دۆستی نەبێت و لەو بڕوایەدام کە یەکەم هەنگاو لە پێناو نیشتمان، پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانییە.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر وتی: دەبێت لە پەرلەمان دوو گرووپ هەبێت، ئۆپۆزسیۆن و ئەوەی کە حکومەت پێک دێنێت و ئێمە ترسمان لەوەدا نییە لە هەر یەک لەو دوو گرووپەدا بین و هەر دوو گرووپەکەش بۆ خزمەتکردنی نیشتمانە بە پێی بنەماکانی دیمۆکراسی./.