ئایا شاسوار عەبدولواحید لە گەڵ پارتی و یەکێتی کۆدەبێتەوە؟
(0) /
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە ئەگەر پارتی و یەکێتی وەڵامی پرۆژەکەیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان بدەنەوە، ڕەنگە ڕۆژێک بگات لە گەڵ ئەو دوو لایەنە کۆبوونەوە بکرێت.
شاسوار عەبدولواحید ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی ڕەتیکردەوە کە جوڵانەوەکەی هیچ کۆبوونەوە و شتێکی ژێربەژێری لە گەڵ پارتی و یەکێتی هەبێت و وتی کە زۆر لایەنی عێراقی و کوردی بۆ کۆبوونەوە پەیوەندییان پێوە کردووین بەڵام ئێمە بە تەواوی هیچ شتێکمان ڕەتنەکردووەتەوە.
ناوبراو وتی کە ئێمە بۆ قسەی خۆش لە گەڵ هیچ لایەنێک کۆنابینەوە و هەر کات وەڵامی پرۆژەکەمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم درایەوە، ئامادەین لە گەڵ پارتی و یەکێتی کۆببینەوە.
شاسوار عەبدولواحید وتی کە هیچ عەیبە نییە کۆبوونەوە بکرێت، بەڵام ئەگەری کۆبوونەوە لە سەر ئەو پرۆژەیە دەبێت کە تا ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: