ئیمارات بینای باڵیۆزخانەکەی لە بەیروت دەفرۆشێت

(0) / / ئاسیا / جۆرج قەرداحی


Nov 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

قەیرانی دیپلۆماسی نێوان لوبنان و وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس قووڵتر دەبێت و بڕیارە حکومەتی ئیمارات بینای باڵیۆزخانەکەی لە بەیروت بفرۆشێت.

سەرچاوەیەکی باڵای ئیمارات ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە لە زووترین کاتدا بینای باڵیۆزخانەکەی لە پایتەختی لوبنان دەفرۆشێت.

میدیاکانی لوبنان ڕایانگەیاندووە کە هیچ دیپلۆماتکار یان فەرمانبەرێکی وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە لوبناندا نەماوەتەوە و گەڕانەوەی ئەوان بەندە بە گەڕانەوەی دەسەڵات و سەروەری بۆ حکومەتی بەیروت.

لێدوانێکی جۆرج قەرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان لە سەر شەڕی یەمەن ئاڵۆزیی خستووەتە نێوان ئەم وڵاتە و سعوودیە و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە./.