وەزیرە پێشووەکەی لوبنان داوای کار لە کەناڵێکی ڕووسی دەکات

(0) / / ئاسیا / جۆرج قەرداحی


Dec 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری پێشووی ڕاگەیاندنی لوبنان کە لە سەر هەڵوێستێکی دژ بە سعوودیە ناچار بە دەست لە کار کێشانەوە کرا، داوای لە کاناڵێکی ڕووسیا کردووە هەلی کاری بۆ دابین بکات.

جۆرج قەرداحی لە میانەی چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ کەناڵی RT ی ڕووسیا وتی: من ئێستا بێکارم، ئەگەر شتێکتان بۆ من هەیە من ئامادەم.

قەرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان بووە، پێش گەیشتنی بە وەزارەت، لێدوانێکی بۆ ئیدانەکردنی شەڕی سعوودیە لە دژی یەمەن هەبووە، سعوودیە و هاوپەیمانەکانی ئەوەیان کردە بیانوویەک بۆ پچڕانی پەیوەندییەکان لە گەڵ لوبنان و لە ئاکامدا بە گوشاری سەرۆک کۆماری فەرەنسا دەستی لە کار کێشایەوە بەڵام هێشتا سعوودیە و وڵاتانی کەنداوی فارس پەیوەندییەکانیان لە گەڵ بەیروت دەستپێنەکردووەتەوە./.