میری قەتەر پاش سێ ساڵ چی بە جێنشینی سعوودیە ڕاگەیاند؟

(0) / / ئاسیا / قەتەر


Feb 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاش دابڕانێکی سێ ساڵە و کێشە لە پەیوەندییەکانی نێوان دەوحە و ڕیاز، میری قەتەر بە تەلەفوون لە گەڵ جێنشینی سعوودیە وتووێژی کرد.

شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی لە پەیوەندییە تەلەفوونییەکەی لە گەڵ محەممەد بن سەلمان پاڵپشتی وڵاتەکەیی بۆ گەل و حکومەتی سعوودیە و ئەوەی کە دەبێتە هۆی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزبوونی دەسەڵات و سەروەری ئەو وڵاتە دەربڕی.

میری قەتەر ڕایگەیاندووە کە سەقامگیری سعوودیە بەشێکی دانەبڕاوی سەقامگیری قەتەر و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکارییە.

ئەم پەیوەندییە تەلەفوونییەی میری قەتەر لە پاش بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتەکەی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا دێت لە سەر دۆسیەی تیرۆری جەمال خاشقچی کە بە ڕای شارەزایانی سیاسی وەک گوشارێکە لە سەر پێگەی محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە./.