پارتی: یەکێتی بە بێ ڕێکەوتن مافی ئەوەی نییە باس لە کاندیدی سەرۆک کۆمار بکات

(0) / / كوردستان / بەرهەم ساڵح


Nov 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە تا ئێستا باس لە هیچ کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نەکراوە.

سەعید مەموزینی وتی کە یەکەم هەنگاو وتووێژە لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ یەکڕیزی کوردی و پاش ئەوەش ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار تاوتوێ دەکرێت.

ناوبراو وتی کە کاندیدی سەرۆک کۆمار دەبێت بە ڕەزامەندی و ڕێکەوتنی پارتی و لایەنەکانی دیکە بێت و یەکێتی مافی ئەوەی نییە لەم هەلومەرجەی ئێستا باس لە ناوی بەرهەم ساڵح یان هەر کاندیدێکی دیکە بکات، لە بەر ئەوەی کە هیچ وتووێژێک لەم بوارەدا نەکراوە./.