سعوودییەکان بۆ ئیدارەی بایدن: لێتان ناترسین
(0) /
بڕیارەکانی ئیدارەی بایدن لە دژی سعوودیە کاردانەوەی زۆری لەم وڵاتە هەبووە، وڵاتێک کە لە سەردەمی دوناڵد ترەمپ بە هاوپەیمانە سەرەکییەکەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەناسرا.
بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکەی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لە سەر دۆسیەی تیرۆری ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچی و هەروەها لێدوانەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕاگەێندراوێکی تایبەت بە سعوودیە لە ڕۆژی دووشەممە، ناوەندە سیاسی و میدیاییەکانی ئەم وڵاتەی شڵەژاندووە.
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە وتارێکیدا ڕایگەیاندووە کە سعوودیە کۆنترین هاوپەیمانی ئەمریکایە لە ناوچەکە و کۆماری مۆز نییە کە بە هەڕەشەیەک بلەرزێت.
هەروەها ڕۆژنامەی عۆکازیش لە سەر ئەم دۆخەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و واشنتن ڕایگەیاندووە کە ئێمە داوای پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەمریکا دەکەین بەڵام نابێت باجی لە سەر دەسەڵات و سەروەریمان هەبێت، بڕیارەکان و دەزگای دادی سعوودیە بە هێڵی سوور دادەنرێن./.
تێبينيێك بنێرە: