هونەرمەندێکی بەناوبانگی عێراقی کۆچی دوایی کرد

(0) / / ئاسیا / عێراق


Nov 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی عێراق ئەمڕۆ لە تەمەنی 79 ساڵی و لە وڵاتی ئەرمینیا کۆچی دوایی کرد.

سەندیکاری هونەرمەندانی عێراقی ئەمڕۆ شەممە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندێکی بەناوبانگی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

ئازادوهی ساموئیل لە تەمەنی 79 ساڵی و بە هۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئەرمینیا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە ساڵی 1942 لە بنەماڵەیەکی مەسیحی لە بەغدا لەدایکبووە و یەکەم دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی عێراق لە ساڵی 1962 بووە و پاشان وەک ئەکتەر لە شانۆکانی بەغدا ڕۆڵی گێڕاوە و یەکێک لە کەسانی پێشەنگی شانۆی عێراق لە ساڵی 1954 بە دواوە بووە./.