بۆ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا دژی هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی چالاک نەکرا؟

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Nov 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق وتی کە لە گەڵ لایەنی ئەمریکی و باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە بەغدا لە وتووێژدان سەبارەت بەوەی کە بۆ لە کاتی هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆک وەزیران، سیستەمی بەرگری ئاسمانی چالاک نەکرا.

تەحسین خەفاجی وتی کە دەبێت شارەزایان و پسپۆڕانی سەربازی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە و بۆچوونی خۆیان ئاشکرا بکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەردەوام ئەو سیستەمە لە کاتی هێرشە ڕۆکێتییەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کارا دەکرا، بەڵام لە هێرشەکەی ماڵی کازمیدا تەنیا زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە بیسترا، بابەتێک کە دەبێت لێکۆڵینەوەی وردی لە سەر بکرێت کە ئایا ئەمریکییەکان بە ئەنقەست کاریان بەو سیستەمە نەکردووە یان نە./.