کازمی دیسانەوە باسی هێرشی سەر ماڵەکەی دەکات
(0) /
سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕاگەێندراوێکی نوێی لە سەر هێرشی سەر ماڵەکەی بڵاو کردەوە.
مستەفا کازمی ڕایگەیاندووە کە کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان دەریدەخەن کە وڵاتان پشتگیری عێراق و گەلەکەی لە بەرامبەر تیرۆردا دەکەن.
ناوبراو سوپاسی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی کردووە کە لە بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکەی 7 ی تشرینی دووەمی 2021 پاڵپشتییان بۆ عێراق دەربڕیوە.
کازمی ڕایگەیاندووە کە وەستان لە گەڵ عێراق و گەلە بەخشندەکەی، هەڵوێستێکە لە دژی تیرۆر و توندووتیژی.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی ئەوەشی داوە کە بە هەموو شێوەیەک ڕوبەڕوی تیرۆر دەبێتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: