نێچیرڤان بارزانی بۆچوونی خۆیی لە سەر دۆخی ئێستای عێراق ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Nov 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەو هۆکارانەی سەرهەڵدانی داعش وەک خۆی ماوەتەوە و داواکاری خۆپێشاندەرانیش جێبەجێ نەکراوە.

نێچیرڤان بارزانی لە میانەی وتارێکی لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک ڕایگەیاند کە تێکچوونی دۆخی سوریا و لوبنان هۆکاری دەرەکی نەبووە بەڵکوو هۆکارەکەی ئەوەیە کە گوێ لە داواکاری خەڵک نەگیراوە و خەڵک خۆپێشاندانی کردووە.

ناوبراو وتی: ئەو هۆکارانەش لە عێراق سەرهەڵدانی داعشی لێکەوتەوە وەک خۆیەتی و داواکاری خۆپێشاندەرانیش جێبەجێ نەکراوە.

سەرۆکی هەرێم وتی کە ئەگەر بە خێرایی لە عێراق هەنگاو بەرەو پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکرات هەنگاو نەنرێت دۆخی ئەم وڵاتە خەراپتر دەبێت./.