یەکێتی: پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بووەتەوە

(0) / / كوردستان / یەکێتی نیشتمانی کوردستان


Nov 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکانی شاندی حیزبەکەی لە بەغدا ئەنجامی باشی هەبووە و پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد یەکلایی بووەتەوە.

سەعدی ئەحمەدی پیرە لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە سەردانی شاندەکەی یەکێتی بۆ بەغدا و زانیارییەکان لە سەر لایەنەکان و بۆچوونە جیاوازەکانی نێوان شێعەکان و ناکۆکییەکانیان لە سەر دانانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و بەشداریکردن یان بەشدارینەکردن، هەروەها شێوەی وتووێژ، هەموو ئەنجامی باشی هەبووە.

ناوبراو سەبارەت بە ناردنی شاندی جیای یەکێتی و پارتی بۆ بەغدا وتی: پارتی و یەکێتی شاندیان ناردووە بۆ وەرگرتن و ڕا و بۆچوون و زانیاری لایەنەکان نەک وتووێژی پێکهێنانی حکومەت.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتی کە هێشتا زووە باس لە پۆستەکان بکرێت بەڵام پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد یەکلایی بووەتەوە.

وتیشی کە لە عێراقدا هێشتا کێشەی زۆر ماوە و دەستوور بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە./.