کوێت داوای کورسی وڵاتانی عەرەبی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات

(0) / / ئاسیا / ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی


Nov 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزی کوێت لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە پێویستی چاکسازییەکی دادپەروەرانە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، داوای پێدانی کورسییەکی هەمیشەیی بە دەسەڵاتی تەواو بە وڵاتانی عەرەبی کرد.

مەنسور عەتیبی باڵیۆزی کوێت لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە دەبێت چاکسازییەکی دادپەروەرانە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بکرێت.

ناوبراو وتی: بە پێی تایبەتمەندییە سیاسی و کەلتورییەکانی وڵاتانی عەرەبی، شیاوی ئەوەیە کە لە دامەزراوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی خاوەن کورسییەکی هەمیشەیی بن لە بەر ئەوەی کە بەشێکی زۆری چالاکییەکانی ئەنجومەنی ئاسایش پەیوەندیی بە ناوچەی عەرەبییەوە هەیە.

وڵاتانی عەرەبی نوێنەری زیاتر لە 400 ملیۆن کەسن و 22 وڵاتی عەرەبی لە سەدا 12 ی ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێک دێنن./.