ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە سەر ڕەوشی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

(0) / / ئەمەریکا / ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی


Sep 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای لە سەرجەم لایەنەکانی عێراق کرد وێڕای دان بە خۆداگرتن، وتووێژی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی ئەم وڵاتە دەست پێبکەن.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە کۆی دەنگ ئیدانەی ڕووداوەکانی 29 و 30 ئابی 2022 ی عێراقیان کردووە و نیگەرانی خۆیان لە بەرامبەر کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە خەڵک دەربڕیوە.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوایان لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە کە واز لە هەر جۆرە ئاڵۆزکردنێکی زیاتری دۆخی ئەم وڵاتە بێنن.

هەروەها داواکراوە لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق ناکۆکییەکانی نێوانیان بە ڕێگای ئاشتیانە چارەسەر بکەن و ڕێز لە یاسا و مافی خۆپێشاندانی ئاشتیانە بگرن و لە توندووتیژی دوور بکەونەوە./.