سەدر لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق چی بە دەست هێناوە؟

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر


Nov 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی سەید موقتەدا سەدر لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10 تشرینی یەکەمی 2021 لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە 73 کورسی بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات، ئەم ڕەوتە لە نێو لایەنە شێعەکانی عێراق و سەرجەم و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەش ڕکابەرێکی نەبووە.

کۆی گشتی دەنگەکانی ڕەوتی سەدر زیاتر لە 885 هەزار دەنگ بووە کە دەکاتە لە سەدا 9 ی کۆی گشتی دەنگدەران، واتە 10 ملیۆن کەس بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق.

ڕەوتی سەدر بەراورد بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018 زیاتر لە 617 هەزار دەنگی خۆیی لە دەست داوە بەڵام ژمارەی کورسییەکانی بەراورد بەو هەڵبژاردنە 19 کورسی زیادی کرد.

سەدرییەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی سائیرۆن لە ساڵی 2018 زیاتر لە یەک ملیۆن و 502 هەزار دەنگیان بە دەست هێنا، کە 34 کورسی بووە و لە سەدا 13 ی کۆی گشتی دەنگەکان بووە، واتە 11 ملیۆن دەنگ بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق.

ئەگەر هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە بە پێی سیستەمی سانت لیگۆ بەڕێوە دەچوو، پشکی ڕەوتی سەدر تەنیا 32 کورسی پەرلەمان بوو./.