وەزیری بەرگری تورکیا: ناوچەیەک بە ناوی کوردستان بوونی نییە

(0) / / ئەورووپا / مەسعود بارزانی


Nov 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە ناوچەیەکی جوگرافی بە ناوی کوردستان لە تورکیا و لە دەرەوەی سنورەکانی بوونی نییە.

ئەو لێدوانەی خلوسی ئاکار لە کاتی تاوتوێکردنی بودجەی دیاریکراوی وەزارەتی بەرگری بۆ ساڵی 2022 لە لێژنەی پلاندانان و بودجەی پەرلەمانی تورکیا بووە.

لەو دانیشتنەدا یەکێک لە ئەندامانی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا وەزیری بەرگری ئەم وڵاتەی بە بەکارهێنانی گازی کیمیایی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دژ بە پەکەکە تۆمەتبار کرد.

وەزیری بەرگری تورکیاش لە وەڵامدا ڕایگەیاند کە هیچ ناوچەیەک بە ناوی کوردستان لە تورکیا و دەرەوە بوونی نییە.

ئەندامەکەی هەدەپە پێی ڕاگەیاند کە ئایا هەرێمی کوردستانی عێراقیش بوونی نییە؟ ئاکار وەڵامی ئەوەشی بە نە داتەوە و وتی بوونی نییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەزیری بەرگری تورکیا لە گەڵ سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەم وڵاتە پێشتر سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبوونەتەوە./.