بەریتانیا بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند

(0) / / ئەورووپا / بزوتنەوەی حەماس


Nov 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند کە لەندەن بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە.

بریتی باتیل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند کە بە لای لەندەنەوە بزوتنەوەی حەماس ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە.

ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بزوتنەوەی حەماس توانا و تایبەتمەندی زۆری لە بواری چەکی جۆربەجۆر و پێشکەوتوو و ناوەندەکانی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی هەیە و هەر بۆیە لەندەن بڕیاری بە تیرۆریست ناساندنی ئەو بزوتنەوەی دەرکردووە.

بڕیارەکەی بەریتانیا بەو مانایە دەبێت کە هەر چالاکییەکی حەماس لەو وڵاتەدا قەدەغە دەکرێت و ئەوانەش بە هەر شێوازێک لە بەریتانیا هاوکاریی حەماس بکەن، ڕوبەڕوی سزا دەکرێنەوە.

بەریتانیا پێشتر باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماسی بە تیرۆریستی ناساندبوو بەڵام لە ئێستادا سەرجەم بەش و چالاکییەکانی ئەو بزوتنەوەی فەڵەستین دەگرێتەوە./.